|
ئاگاداری وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت
ئاگاداری هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌که‌ێنه‌وه که ده‌توانن ڕۆژانی (دووشه‌مه،
سێشه‌مه، چوارشه‌مه و هه‌ینی) له کاتژمێری سه‌ردانی کۆنسڵخانه بکه‌ن بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌کانیان...
اضغط هنا
|
|
ئاگاداری بۆ
هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتوی نه‌رویج
هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتوی
نه‌رویج ئاگادار ده‌که‌ێنه‌وه که له سه‌ره‌تایی سه‌ری ساڵی 2012 وه
ده‌توانن سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عێراق له نه‌رویج بکه‌ن، بۆ هه‌موو
داوانامه‌یک و کاروبارێکی کۆنسڵگه‌ری. بۆ زانیاری زیاتر ئه‌مه ئه‌درێس و
ته‌له‌فۆنێ نوێ باڵوێزخانه‌ی عێراقه له ئۆسلۆ.
Embassy of the Republic of Iraq
Tidemannds Gate 9
0244 Oslo
Kingdom of Norway
Tel: 0047-224 497 24
|
|
ئاگاداری سه‌باره‌ت
به ته‌سدیقی (مۆرکردنی) پاسپۆرت
ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆ/
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی گشتی له 1/12/2011
بۆ ته‌سدیق (مۆر) کردنی ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی که له
عێراقه‌وه یاخود له بالوێزخانه‌کانی عێراق له ده‌ره‌وه ده‌رچوونه،
پێوێسته کۆپێه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له گه‌ڵ
داوانامه‌کانیان بنێرن:
1. ناسنامه‌ی باری شارستانی
2. ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
3. پاسپۆرته‌که‌ی........ اضغط هنا .
|
|
ئاگاداری
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز،
جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی عێراقی و کوردستانی ده‌که‌ین،
هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌ینه‌وه که ڕۆژانی جه‌ژن ده‌بێته
پشووی فه‌رمی و باڵوێزخانه داده‌خرێت.
هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشی بێت
باڵیۆزخانه‌ی کۆماری عێراق
ستۆکهۆڵم |
|
ئاگاداری
هاووڵاتیانی به‌ڕێز ئاگادار
ده‌که‌ینه‌وه که به‌هۆی جێبه‌جێکردنی هه‌ندێ گۆڕانکاری له شێوه‌ی کارکردنی
کۆنسڵخانه و دامه‌زراندنی سیستمی نوێی ئه‌لکترونی پاسپۆرت، بڕیارماندا که
هه‌موو کاروبارێکی کۆنسڵخانه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه 2-6-2011 تاکو 6-6-2011
ڕابگیرێت.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق
ستۆکهۆڵم |
|
ئاگاداری سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی
تایبه‌تی باڵیۆزخانه
به‌پێی
رێنمایه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له 13/3/2011,
بڕیاردرا هه‌موو ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه تایبه‌تیه‌کانی باڵیۆزخانه‌کانی عێراق
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابخرێت، به‌و پێه‌ش ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌که‌مان له
1/6/2011 وه داده‌خرێت. وه
کار به ماڵپه‌ڕی
ئه‌لکترۆنی یه‌کگرتوی باڵیۆزخانه‌کانی عێراق ده‌کرێت که له خواره‌وه
لینکه‌که‌ی نووسراوه.
http://iraqmissions.hostinguk.com
|
|
ئاگاداری به‌خشینه‌وه‌ی
زه‌وی نیشته‌جێبون به ڕۆژنامه‌نووسان
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه
عێراقیه به‌ڕێزانه‌ی که له‌ده‌روه‌ی عێراق نیشته‌جێن و له‌ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بێگانه کار ده‌که‌ن ده‌که‌ینه‌وه، که ڕه‌زامه‌ندی
ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رگیراوه سه‌باره‌ت به به‌خشینی پارچه
زه‌وی نیشته جێبون. داواکارین له‌و ڕۆژنامه‌نووسه عێراقیانه‌ی که نیشته‌جێی
وڵاتی سویدین و ئاره‌زوی وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبونیان هه‌یه
داوانامه‌ێك به هاوپێچی له‌گه‌ڵ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت بنێرن یان بیده‌ن
به کۆنسڵخانه به‌مه‌به‌ستی ناردنی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی عێراق.
- فۆرمی زه‌وی له سه‌ر ماڵپه ره‌که‌مان
هه‌یه .بۆ زانیاری زیاتر
باڵیۆزخانه‌ی عێراق/ ستۆکهۆڵم |
|
ئاگاداری
ئه‌مینداریه‌تی گشتی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، که وه‌زاره‌تی گۆاستنه‌وه‌یی عێراقی
ده‌سه‌ڵاتی به کۆمپانیای گشتی هێلی ئاسمانی عێراقی داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی
ته‌رمی ئه‌و عێراقیانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆچی دوایی ده‌که‌ن، وه
ته‌نیا به ڕێگای فرۆکه‌کانی کۆمپانیای گشتی هێلی ئاسمانی عێراقی ئه‌نجامبدرێت،
وه به‌خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌ر. |
|
هاووڵاتیانی به‌رێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که
ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ری یه‌کگرتوی نوێی باڵوێزخانه‌که‌مان بکه‌ن به‌ڕیگای
ئه‌و ناونیشانه‌ی که له خواره‌وه نوسراوه، ئه‌م ماڵپه‌ڕه له لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی وه به‌م دوایه دیزاین کراوه وه بۆ سه‌رجه‌م
باڵیۆزخانه عێراقیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
بۆ
دیتنی ماڵپه‌ڕه‌که کرته‌ی ئێره بکه ............. |
|
ئاگاداری ڤیزه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق
بڕیاریدا هه‌موو ئه‌وعێراقیانه‌ی که خاوه‌ن پاسپۆرتی بیانین ده‌توانن به‌بێ
ڤیزه سه‌فه‌ری عێراق بکه‌ن به‌مه‌رجێك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی عێراقیان پێبێت له
کاتی هاتنه ناوه‌وه‌یان له سنووره‌کانی عێراق. |
|
ئاگاداری..(ئه‌و
رێنمایه له 15-02-2010 له باڵیۆزخانه‌که‌مان کاری پێ ده‌کرێت)..... بۆ زانیاری زیاتر |
|
ئاگاداری
..داواکارین له‌و هاووڵاتیه به‌ڕێزانه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی ته‌سدیقی
پاسپۆرته‌کانیان بۆ هاتۆته‌وه له به‌غدا، وه ناوه‌کانیان له لسته‌کانی
ماڵپه‌ری سه‌فاره‌ت بڵاوکراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی لیسته‌که هه‌روه‌ها رێزبه‌ندی
ناوه‌که، له گه‌ڵ خۆیان بێنن له کاتی هاتنیان بۆ مۆرکردنی پاسپۆرته‌کانیان
له سه‌فاره‌ت، یان بنێرن له کاتی ناردنی پاسپۆرته‌که به پۆستی مسۆگه‌ر.
|
|
ئاگاداریه‌کی گرنگ
فه‌رمانگه‌ی پۆستی سویدی نرخی ناردنی پۆستی به‌و
شێوه‌ی خواره‌وه دیاریی کردووه:
-
بۆ ناردنی پۆستی ئاسایی و بێ گه‌ره‌نتی وه به
قه‌باره‌ی زه‌رفی بچووك لایه‌نی که‌می بڕی پاره‌ی تێچوون (20)
کڕۆنه، وه له‌وانه‌شه زیاتر بێت به پێی کێشی زه‌رفه‌که.
-
بۆ ناردنی پۆستی گه‌ره‌نتی، لایه‌نی که‌می بڕی
پاره‌ت تێچوون (80) کڕۆنه، وه له‌وانه‌شه
زیاتر بێت به پێی کێشی زه‌رفه‌که.
-
ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ ووڵاتی (نه‌رویج)ه . ده‌بێ
لایه‌نی که‌م 10 کۆپۆنگی پۆست که
(لاکێشه‌یه‌و ڕه‌نگی شینه) بنێرن، وه به‌پێی کێشی زه‌رفه‌که له‌وانه‌یه
کۆپۆنگی زیاتریشی پێویست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به پۆستی گه‌ره‌نتی بۆیان
بگه‌رێته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و رێنمایانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پۆست
داوانامه‌کانمان بۆ نه‌نێرێ ئه‌وه ئێمه به‌رپرس نین له نه‌گه‌یشتن و
ناردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانیان. |
|
ئاگاداری..هه‌ر
هاووڵاتیک له ماوه‌ی دوو مانگدا ناسنامه‌ی له دایك بوون بۆ منداڵی تازه له
دایك بوو ده‌رنه‌هێنێ، ئه‌وه به‌پێی رێنمایه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراقی، 100 کرۆنی سویدی ده‌خرێته سه‌ر میرانه‌که‌ی وه‌ك سزا، هه‌مان مه‌رج و
سزاشه سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌فاة.
|
|
ئاگاداری سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی داواکردنی کات بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرتى G ..... بۆ زانیاری زیاتر
|
|
رێنوێنی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی پاسپۆرتی عێراقی چاپی ( G ) وه .... بۆ زانیاری زیاتر
|
|
ئاگاداری..میکانیزمی
له‌ده‌ستدانی پاسپۆرتی چاپی ج
بۆ زانیاری زیاتر
|
|
ئاگاداری تایبه‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی G ی له سه‌فاره‌ت وه جبه ى حه فته م ...
بۆ زانیاری زیاتر
|
|
سوپاس و پێزانين
باڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق له
ستۆکهۆلم سوپاس و پێزانينی خۆی ئاڕاسته‌ی پارت و هێزه سياسييه کاراکانی عێراق
له سوێد ده‌کات .... بۆ زانیاری زیاتر
|
|
ئاگاداری
چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی
عێراقی ....
بۆ زانیاری زیاتر
|
|
ئاگاداری
له1-8-2006
هاووڵاتييان ده‌توانن هه‌موو میرانه‌کان ( رسومات )
له باڵیۆزخانه به‌ده‌ست بده‌ن، له جیاتي ئه‌وه‌ی بیخه‌نه سه‌ر کۆنتۆ
له بانك.
|
|
راگـــــه‌يــانـــــــــدنــــێـکی گــــريـنـــــــگ : بۆ هه‌موارکردنی کاروباری کۆنسولخانه
و بنبڕکردنی رۆتين و راپه‌ڕاندنی کاروباری هاووڵاتييان به چاکترين شێوه،
کۆنسولخانه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی پاش دامه‌زراندنی به‌دداله‌ی نوێ .... بۆ زانیاری زیاتر
|
|
بانگهێشتێک له وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵاوه
وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی عێراق گه‌رمترین سڵاو ئاڕاسته‌ی مامۆستا
عێراقييه ئه‌کاديمييه‌کانی ـ هه‌ڵگرانی ماجستێر و دکتۆرای ـ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌کات ....
بۆ زانیاری زیاتر
|
|
داخوازى دريزكردنه وه ى پاسپۆرت
|
|
چۆنيه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی ڤيزه بۆ
سه‌ردانی عێراق
|
|
چۆنيه‌تی به‌ده‌ستهێنانی
نامه‌ی پشتگیری
|
|
چۆنیه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی
برینامه‌ی گشتی و برینانه‌ی تایبه‌تی و زیندوونامه
|
|
ناسنامه‌ی له دایكبون
|
|
لبريد الالكتروني الخاص بشؤون المواطنين(القسم القنصلي):
consulate@iraqembassy.se
البريد الالكتروني الخاص بالسفارة:
stkemb@iraqembassy.se
|
|
|