|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
(ئه‌و رێنمایه له 15-02-2010 له باڵیۆزخانه‌که‌مان کاری پێ ده‌کرێت)
به‌پێی رێنمایه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری پاسپۆرت، پێویسته هه‌موو هاووڵاتیێک له کاتی داواکردنی پاسپۆرتی عێراقی فۆرمی ئه‌له‌کترۆنیی پاسپۆرت به ڕێگای تۆری ئه‌نترنێت پڕ بکاته‌وه.
ده‌توانی فۆرمه‌که به زمانی ( عه‌ره‌بی- ئینگلیزی) یان ( کوردی – ئینگلیزی ) پڕبکه‌یته‌وه.
رێنمایی و زانیاری سه‌باره‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌له‌کترۆنیی 1- قرته‌ی (کلیك) سه‌ر ئه‌و لینکه بکه: http://www.iraqinationality.com/eForm/(S(cyou5inm4g0o5gu2rpsshr55))/Default.aspx
2- دوای کردنه‌وه‌ی فۆرمه‌که، زانیاری ناو په‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌سته چه‌پ (که شوێنی داواکردنی پاسپۆرته) بکه به ( خارج العراق ). 3- خانه‌ی (ژماره‌ی نیشتمانیی) پڕمه‌که‌وه. 4- خانه‌ی تایبه‌ت به زانیاری ( ناو) به ووردی پڕبکه‌وه. دوای ئه‌وه قرته‌ی سه‌ر ( ادراج الاسماء بالانکلیزیة ) بکه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی خانه‌ی ناو بگۆردرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی. دوای ئه‌وه ده‌توانی پیتی ناوه‌کان بگۆری به‌گوێره‌ی که له ناسنامه سویدیه‌که‌تدا هه‌یه. 5- ئه‌وانه‌ی نازناویان له ( کارتی باری که‌سێتی ) نه‌نووسراوه، ده‌بێ ناوی سێیه‌میان (ناوی باپیر) بنووسن وه‌ك نازناو. 6- خانه‌ی (زانیاریه که‌سیه‌کان) پڕبکه‌وه. ڕۆژی له دایکبون (ڕۆژ-مانگ- ساڵ) ده‌نووسی. 7- له خانه‌ی ناونیشان ته‌نیا خانه‌ی (ناونیشانیی ده‌روه‌ی عێراق) پڕبکه‌وه، ناوی (ووڵات،شار،شه‌قام، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ناونیشانی ئه‌له‌کترۆنی). 8- خانه‌ی (کارتی باری که‌سێتی) و (ڕه‌گه‌زنامه) پڕبکه‌وه. 9- ئه‌و خانانه پڕمه‌که‌وه(کارتی نیشته‌جێ بوون)، (کۆبۆنی خۆراك). 10- خانه‌ی (زانیاری پاسپۆرتی پێشوو) پڕبکه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌تبووه. 11- سه‌باره‌ت به داواکاری که‌سانی ناکام ( قاصر) ، ده‌بێ خانه‌ی به‌ڵێننامه‌ی ڕه‌زامه‌ندی پڕبکرێته‌وه. 12- خانه‌ی (ژماره‌ی چه‌كی بانك) پڕمه‌که‌وه. 13- ده‌بێ زانیاری ناو فۆرمه‌که وه‌ك زانیاری ناو (کارتی باری که‌سێتی) بێت، ئه‌گه‌ر نا داوانامه‌که‌ت قه‌بوڵ ناکرێت. 14- دوایی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست چاپی بکه.
15- به‌پێی ئه‌و کاته‌ی که پێشوه‌خت بۆت دیاریکراوه له لایه‌ن باڵێۆزخانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرت له کۆنسڵخانه ئاماده‌به، وه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌کان ( ناسنامه‌ی باری که‌سایه‌تی، ئه‌سڵی و دوو کۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ - ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ئه‌سڵی و دوو کۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ - کۆپی ناسنامه‌ی سویدیی- 4 وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ که پشته‌که‌یان سپی بێت- پاسپۆرته کۆنه‌که‌ت) هه‌روه‌ها فۆرمه پڕکراوه‌که له گه‌ڵ خۆت بێنه. 16- میرانه‌ی پاسپۆرته‌که (200) کڕۆنی سویدیه له کۆنسڵخانه ده‌درێت. 17- سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی که‌ته‌مه‌نیان له‌ژێر دوانزه ساڵانه ده‌توانرێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی باوك به‌کاربێت له‌گه‌ڵ کارتی باری که‌سێتی منداڵه‌که بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرت. 18- کارتی باری که‌سێتی نابێ له ده (10) ساڵ کۆنتربێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ وێنه‌ی له‌سه‌ر بێت. 19- ئه‌وانه‌ی پاسپۆرتی (ج) یان هه‌یه بۆیان نییه داوای پاسپۆرتیکی تر بکه‌ن. 20- ئه‌وانه‌ی پاسپۆرته‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ( وونبوون- دزین )، ده‌بێ پۆلیسی شاره‌که‌یان لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕۆژنامه‌یه‌کیش بڵاویبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆنسڵخانه پاسپۆرتێکی کاتی، وه بۆ یه‌ك سه‌ریان بداتێ بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ داوانامه‌ی پاسپۆرت پێشکه‌ش بکه‌ن. 21- ماوه‌ی پاسپۆرتی عێراقی چاپی (A) هه‌شت ساڵه. 22- قرته‌ی سه‌ر ئێره بکه بۆ دیتنی نموونه‌یه‌ک له چۆنیه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌له‌کترۆنی (قرته‌ی سه‌ر ئێره بکـــــــه).
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||