|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
پێشکه‌ش کردنی ( بڕوانامه ) وه‌ك باڵیۆزی عێراق
ڕۆژی پێنجشه‌مه 16/9/2010 رێزدار باڵیۆز د. حسین مهدي عبد العامري بڕوانامه‌ی خۆێ (اوراق اعتماد ) وه‌ك باڵیۆزی عێراق پێشکه‌ش به مه‌لیکیی سوید کارل گۆستاف ی شازده کرد. سه‌عاده‌تی باڵیۆز د. حسین العامري سه‌ڵاو ڕێزی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك کۆمار رێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی به مه‌لیك و حکومه‌ت و گه‌لی سوید ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستنیشان کردنی وه‌ک باڵیۆز لای شانشینی سویدی دۆست، که هه‌رده‌م به‌په‌رۆش بووه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له چه‌ندین بواردا له‌گه‌ڵ عێراق، چ له پشتگیری کردنی بونیاد نانه‌وه‌ی عێراق، یان له دروست کردنی ده‌زگا دیموکراتیه‌کان و هه‌روه‌ها دروست کردنه‌وه‌ی ژێرخانی پێویست. به‌ر له کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که رێزدار باڵیۆزی عێراق، به‌ناوی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك کۆماره‌وه دیاریه‌کی وه‌ك یادگاری پێشکه‌ش به مه‌لیکی سویدی کرد، که بریتی بوو له تابلۆیه‌کی زه‌یتی کولتوری . خاوه‌نشکۆ کارل گۆستاف ی شازده سڵاوی خۆی بۆ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك کۆمار رێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی نارد، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ رێزدار باڵیۆز د. حسین العامری خواست، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد که جه‌نابی باڵیۆز هه‌موو هاوکاریه‌ك ده‌کرێت له لایه‌ن ده‌زگا سویدیه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی، وه‌جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی پشتگیری و هاریکاری وڵاته‌که‌ی کرده‌وه بۆ عێراقی نوێی، که وه‌ك وڵاتێکی ئازاد‌و دیموکرات ڕێز له مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرێت.
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||