|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
تۆمارکردنی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه (الزواج والطلاق)
بۆ تۆمارکردنی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه له فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی پێویسته ئه‌م خاڵانه خواره‌وه جێبه‌جێ بکرێت:
1. وه‌رگێرانی به‌ڵگه‌نامه‌ی (هاوسه‌رگیری یان جیابونه‌وه) له لایه‌ن وه‌رگێڕیکی سوێنددراو، دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن دادنووسه‌وه په‌سند بکرێت، ئینجا پاش دڵنیابوون له ڕاستی و دروستیان له لایه‌ن کۆنسڵخانه‌وه په‌سند ده‌کرێت. 2. ناردنی دوو کۆپی په‌سند کراوی به‌ڵگه‌نامه‌که له کۆنسڵخانه (هاوسه‌رگیری یان جیابونه‌وه) له‌گه‌ڵ کۆپێکی په‌سند کراو له ناسنامه‌ی باری شارستانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که بۆ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی مێرده‌که، به‌مه‌به‌ستی تۆمارکردنی هاوسه‌رگیریه‌که و کردنه‌وه‌ی تۆمارێکی نوێی سه‌ربه‌خۆ بۆیان. هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌گه‌ڵ داوایه‌کی نوسراوی پێاوه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری باری شارستانی پێاوه‌که ده‌نێردرێت. 3. په‌سندکردنی بڵگه‌نامه‌که (هاوسه‌رگیری یان جیابونه‌وه) له فه‌رمانگه‌ی کۆنسڵخانه\ به‌شی په‌سندکردن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له به‌غدا.
تێبینی: کۆنسڵخانه نامه‌ی پشتگیری سه‌باره‌ت به بێهاوسه‌ری (اعزب) به‌که‌س نادات ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کی تۆمار‌ی (صورة قید) نوێی له فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی نه‌هێنابێت. هه‌ر هاوڵاتێیکی دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت، ده‌توانێ برینامه‌یه‌ك (وکالة) بدات به که‌سێکی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی تۆمار‌ی (صورة قید) بۆ بهێنێت.
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||