|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
هاووڵاتييانی هێژا... له درێژه‌ی ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندين پرسيارمان ده‌رباره‌ی چۆنيه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی گوزه‌رنامه (پاسپۆرت) و برينامه (وکاله) ی تايبه‌ت / گشتی و گه‌واهينامه‌ی زيندوويه‌تی (شهاده الحياة) و گرێنامه‌ی هاوسه‌ريه‌تی (عقد زواج) و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ڵتايه‌تی (تاييد بمطلق الحال/عزوبيه) ئاراسته کراوه، که زۆرينه‌ی پرسياره‌کان له خولگه‌ی هه‌مان بابه‌تگه‌لدا ده‌خولێنه‌وه. باڵیوزخانه‌ی عێراقی فيدرال وای به‌باش ده‌زانێت که لێره‌دا پوخته‌ی پرسياره‌کان، يه‌ک به يه‌ک، به وه‌ڵامی پوخت و دڵدابێنه‌وه، بخاته روو به‌و هيوايه‌ی کاری هاووڵاتييان فه‌راهه‌م و باری ئێمه‌ش ئاسان بکات.
پرسيار/ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه کامانه‌ن که بؤ وه‌ده‌ستهێنانی گوزه‌رنامه پێويستن؟ وه‌ڵام/ به‌ڵگه‌نامه‌نی پێويست ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1ـ ناسنامه‌ی باری شارستانييه‌تی (هويه الاحوال المدنيه) و زێدنامه‌ی عێراقی (شهاده الجنسيه العراقيه)، يان يه‌کێکيان و يانيش تۆمارنامه (صوره القيد الاصليه) که له لايه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه واژۆی پێدرابێت. 2ـ بڕی 200 کرۆن که ده‌بێت بخرێته حيسابی باڵيۆزخانه‌وه. 3ـ سێ وێنه‌ی که‌سی گوزه‌رنامه‌خواز 4ـ ده‌ستنيشانکردنی کاتێک بۆ سه‌ردانی باڵیۆزخانه پ/ گوزه‌رنامه‌ی عێراقی چه‌ند ساڵ بڕ ده‌کات؟ و/ گوزه‌رنامه‌ی عێراقی دوو ساڵ بڕ ده‌کات. پ/ ئايا گوزه‌رنامه بۆ منداڵی خوار دوانزه ساڵان راده‌په‌ڕێندرێت؟ و/ نه‌خێر ... به‌ڵام له بارودۆخێکی تايبه‌تدا رێی تێده‌چێت کارێکی ئاوا، به بڕياری باڵوێز يان کۆنسوله‌وه ئه‌نجام بدرێت. پ/ ئايا ماوه‌ی گوزه‌رنامه‌ی عێراقی درێژ ده‌کرێته‌وه؟ و/ به‌ڵێ ماوه‌ی ئه‌و گوزه‌رنامانه بۆ دوو يان چوار ساڵ درێژ ده‌کرێته‌وه که پيتی (م يان ن) يان به سه‌ره‌وه‌يه. ئه‌م کاره به پێی گوزه‌رنامه‌که و رێکه‌وتی ده‌رهێنان و کۆتاييهاتنی راده‌په‌ڕێنرێت و ئه‌مه‌ش دوای پڕکردنه‌وه‌ی داوانامه‌ی درێژه‌دان به ماوه‌ی گوزه‌رنامه و بڕی 250 کرۆن خستنه حيسابی باڵیۆزخانه‌وه. پ/ ئايا ده‌کرێت منداڵ بخرێته سه‌ر گوزه‌رنامه‌ی کۆنی عێراقيي دايک يان باوکه‌وه؟ و/ به‌ڵێ منداڵ له گوزه‌رنامه‌ی (عێراقيـ)ـی دايک يان باوک‌دا زياد ده‌کرێت. پ/ ئايا ده‌کرێت منداڵ بخرێته سه‌ر گوزه‌رنامه‌ی دايکه‌وه ئه‌گه‌ر باوک زێدنامه‌يه‌کی بيانی (ناعێراقی) هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که باوکه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا عێراقی بێت؟ و/ نه‌خێر نابێت. پ/ ئايا ده‌کرێت منداڵێک بخرێته سه‌ر گوزه‌رنامه‌ی دايک/باوکه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵه‌که له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا له‌دايک بووبێت و ته‌مه‌نی له خوار دوانزه ساڵانه‌وه بێت؟ و/ به‌ڵێ پاش ئه‌وه‌ی گه‌واهينامه‌ی عێراقيی له‌دايکبووني (شهاده ميلاد عيراقيه) له باڵیۆزخانه‌دا بۆ ده‌کرێت. پ/ ئايا ده‌کرێت منداڵ بخرێته سه‌ر گوزه‌رنامه‌ی دايک/باوکه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵه‌که له عێراقدا له‌دايک بووبێت و ته‌مه‌نی له خوار دوانزه ساڵانه‌وه بێت؟ و/ به‌ڵێ ... به‌و مه‌رجه‌وه که گه‌واهينامه‌ی له‌دايکبوون يان ناسنامه‌ی باری شارستانی هه‌بێت. پ/ ئايا ده‌کرێت گوزه‌رنامه بۆ منداڵێک رابپه‌ڕێندرێت که ته‌مه‌نی له سه‌رووی دوانزه ساڵانه‌وه بێت و له گوزه‌رنامه‌ی دايک/باوک‌دا تۆمارکرا‌بێت؟ و/ به‌ڵێ پ/ ئايا ده‌کرێت گوزه‌رنامه بۆ ژنێک رابپه‌ڕێندرێت له کاتێکدا مێرده‌که‌ی عێراقی و خاوه‌ن زێدنامه‌ی عێراقی بێت؟ و/ نه‌خێر نابێت. پ/ ئايا ده‌کرێت له رێی پۆسته‌وه گوزه‌رنامه‌ی عێراقی وه‌ده‌ست بهێنرێت؟ و/ نه‌خێر پ/ ئايا ده‌کرێت گوزه‌رنامه‌ی عێراقی له کاتێکدا وه‌ده‌ست بهێنرێت که هيچ به‌ڵگه‌نامه‌يه‌کی عێراقيت نه‌بێت، به‌ڵام به ره‌گه‌ز عێراقی بيت؟ و/ نه‌خێر پ/ ئه‌گه‌ر که‌سێک کاتێکی دووری له باڵیۆزخانه‌دا بۆ ديارکرابێت به‌ڵام به‌زووترين کات پێويستی به گوزه‌رنامه هه‌بێت، ئايا ده‌کرێت کاته‌که‌ی پێش بخرێت؟ و/ ده‌مێنێته‌وه سه‌ر هۆکاره‌کان....! پ/ ئايا ده‌کرێت به‌ڵگه‌نامه‌يه‌کی وا به‌و که‌سه بدرێت که له باڵیۆزخانه‌دا کاتی بۆ ديارکراوه و ديارکردنی کاته‌که ده‌سه‌لمێنێت؟ و/ به‌ڵێ ده‌کرێت ( له‌م باره‌دا ده‌بێت که‌سی پێوه‌نديدار نامه‌يه‌ک بؤ باڵیۆزخانه بنێرێت له‌گه‌ڵ زه‌رفێک به پوول و ناوونيشانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ی، به نووسراوه‌يه‌ک، بۆ بسه‌لمێنرێت) پ/ ئايا ده‌کرێت ماوه‌ی گوزه‌رنامه‌ی عێراقی به پۆست درێژ بکرێته‌وه؟ و/ به‌ڵێ. به‌و مه‌رجه‌وه داواکه به نامه‌يه‌کی تۆمارکراو ره‌وانه بکرێت و پسووله‌يه‌کيش که بيسه‌لمێنێت ئه‌و بڕی 250 کرۆنه‌ی، که پێويسته، خراوه‌ته حيسابی باڵیۆزخانه‌وه و زه‌رفێکيش به پووله‌وه بۆ ناردنه‌وه‌ی گوزه‌رنامه‌که. پ/ ئايا برينامه‌ی تايبه‌ت يان گشتی له باڵیۆزخانه‌دا راده‌په‌ڕێندرێت؟ و/ به‌ڵێ پ/ ئايا برينامه‌ی تايبه‌ت يان گشتی به پۆست راده‌په‌ڕێندرێت؟ و/ نه‌خێر پ/ ئايا گه‌واهينامه‌ی زيندوويه‌تی بۆ خانه‌نشينان و به‌ته‌مه‌نداچووان له باڵیۆزخانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت؟ و/ به‌ڵێ پ/ ئايا گه‌واهينامه‌ی زيندوويه‌تی بۆ خانه‌نشينان و به‌ته‌مه‌نداچووان به پۆست ئه‌نجام ده‌درێت؟ و/ نه‌خێر... به‌ڵام له بارودۆخی تايبه‌تدا (به ره‌زامه‌نديی کۆنسوله‌وه) رێی تێده‌چێت. پ/ ئايا گرێنامه‌ی هاوسه‌ريه‌تی له باڵیۆزخانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت؟ و/ نه‌خێر پ/ ئايا به‌ڵگه‌نامه‌يه‌کی وا له باڵیۆزخانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت که سه ڵتايه‌تی ده‌سه‌لمێنێت؟ و/ به‌ڵێ پ/ ئايا واژۆ به به‌ڵگه‌نامه عێراقييه‌کان ده‌درێت؟ و/ به‌ڵێ، به‌و مه‌رجه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق واژۆی پێدابێت. پ/ ئايا واژۆ به به‌ڵگه‌نامه‌ی سوێدی له باڵیۆزخانه‌دا ده‌درێت؟ و/ بڵێ پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد واژۆی پێدابێت و، گوژمێک(پاره)يشی دێته سه‌ر که ده‌بێت بخرێته سه‌ر حيسابی باڵیۆزخانه‌وه . |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||