|
بانگهێشتێک له وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵاوه بۆ مامۆستا ئه‌کاديمييه‌کان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی عێراق گه‌رمترین سڵاو
ئاڕاسته‌ی مامۆستا عێراقييه ئه‌کاديمييه‌کانی ـ هه‌ڵگرانی ماجستێر و
دکتۆرای ـ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات، که له زانکۆ سوێدی و دانيمارکی و
نه‌روێژييه‌کاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه و بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی
مامۆستا تاراوگه‌نشينه‌کان بانگهێشت ده‌کات، که له به‌غدا و نيوه‌ی
دووه‌می مانگی نوڤه‌مبه‌ر/ تشرينی دووه‌می ئه‌م ساڵ و ژێر ناوونیشانی
"کۆنگره‌ی نیشتیمانیی یه‌که‌م بۆ پێوه‌ندی به مامۆستا ئه‌کادیمییه
عێراقییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه"دا ده‌گیرێت.
بانگهێشتکراو خه‌رجی سه‌فه‌ره‌که‌ی له و بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێیدا ده‌ژيێ
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆوه وه‌زاره‌تی ناوبراويش خه‌رجی مانه‌وه و هاتوچۆی
بانگهێشکراو له ماوه‌ی کۆنگره‌که‌دا ده‌کات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانیی بۆ رێکخستنه‌وه‌ی
پێوه‌ندیی نێوان ئه‌کادیمییه عێراقییه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی
عێراق و، له پێناوی که‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی که‌ڵه‌که‌بووی ساڵانی
خوێندن له زانکۆ جیهانییه‌کاندا و له رێی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م
توانستانه‌دا له بواری پشتگیریکردنی زانسته‌کی و مادده‌کی و به
ئامانجی پێشخستن و په‌ره‌پێدانی ئاستی خوێندنی باڵاوه، له
نوڤه‌مبه‌ری 2005 رێک ده‌خات، که توێژێکی به‌رفراوانی لێهاتووه
عێراقییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.
ئه‌م کۆنگره‌یه له به‌غدا و ماوه‌ی سێ رۆژی نۆڤه‌مبه‌ردا
14ـ16/11/2005 ده‌به‌سترێت.
ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه:
1ـ به‌شداریکردنی ئه‌کادیمییه جێدیاره عێراقییه‌کان به لێهاتوویی و
توانسته زانستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیانه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدان به
خوێندنی باڵا له عێراق و رێی پێوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردوو
لاوه و، پشتگیریی وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه.
2ـ گوڕتێدانی سيستمی به‌دواداچوون و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه
زانستیی و په‌خشه‌کی و رۆشنبیریی نێوان کارایان له بواری خوێندن و
فێرکردن و، ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عێراقدا.
3ـ وه‌خۆوه‌گرتنی رێبازی نوێ و پێشوه‌چوو، به مه‌به‌ستی به‌رزکردنی
ئاستی زانستیی خوێندکار و فێرخوازانی خوێندنی باڵا و ره‌ختاندنی ره‌وی
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی له هه‌موو بواره‌کاندا.
باڵوێزخانه‌ی عێراق له ستۆکهۆلم تکا له‌و که‌سانه ده‌کات که پێیان
باشه به‌شداری له‌م کۆنگره‌یه‌دا بکه‌ن، له رێی ئه‌دره‌سی
باڵوێزخانه‌وه ناوی ته‌واوی خۆیان و نازناو و پیشه و ژماره‌ی
ته‌له‌فۆن و ئه‌دره‌سی ته‌واو و هه‌م ئه‌دره‌سی ئه‌له‌کترۆنی خۆیان به
باڵیۆزخانه رابگه‌یه‌نن.
|