|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ڕێنوێنی نویێ تایبه‌ت به بریکارنامه‌ی گشتی و تایبه‌ت
ڕێنوێنی نویێ تایبه‌تی (وه‌زاره‌تی داد) سه‌باره‌ت به بریکارنامه‌ی گشتی و تایبه‌ت:
1- بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بریکارنامه‌ی گشتی پێویست به ( پاسپۆرتی عێراقی، ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ) ده‌کات. 2- بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بریکارنامه‌ی تایبه‌ت پێویست به (ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ) ده‌کات. 3- باشتر وایه واژوو کردنه‌که‌ت له‌سه‌ر بریکارنامه‌که به شێوه‌ی (عه‌ره‌بی ، کوردی) بێت. 4- فۆتۆکۆپێیکی دابه‌شنامه‌ی شه‌رعی (قسام الشرعي) له کاتی بونی میراتگر. 5- فۆتۆکۆپێیکی (سه‌نه‌دی موڵك). 6- هه‌ر هاوڵاتێیك که داوای بریکارنامه ده‌کات ده‌بێت زیندونامه‌ش داوابکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بریکارنامه‌که بینێریته‌وه بۆ وڵات. 7- وێنه‌یه‌کی نوێی خۆت و وه‌کیله‌که‌ت. تێبینی: · بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بریکارنامه و زیندونامه ده‌بێ به شه‌خسی له کۆنسڵخانه ئاماده‌بیت. · وه‌ده‌ستهێنانی زیندونامه بێ به‌رامبه‌ره. · هاوڵاتیانی دانیشتوی نه‌رویج یان شاره دووره‌کانی سوید، ده‌توانن لای کاتبی عه‌دلی ئه‌و وڵاتانه بریکارنامه رێکبخه‌ن وه‌له وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌مان وڵات ته‌سدیقی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ش بێت ئه‌وه ده‌بێت بریکارنامه‌که وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ته‌سدیقی بکه‌ن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ه‌وه‌ی وڵاته‌که، ده‌بێ ورگێڕانه‌که‌ش به چاپ بێت نه‌ك ده‌ست نووس بێت. · ده‌توانن ڕۆژانی ( پێنجشه‌مه و هه‌ینی ) سه‌ردانی کۆنسڵخانه بکه‌ن بۆ بریکارنامه گشتی و تایبه‌تی.
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||