|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
له‌ده‌ستدانی پاسپۆرت
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاسپۆرتیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌کاتی سه‌فه‌رکردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چ به‌هۆی دزی یان ونبوون، ، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان:
1. پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی پاسپۆرت. 2. وێنه‌یه‌ك له ئاگادارکردنه‌وه‌ی پۆلیس یان فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێبون، که پێویسته ئه‌و زانیاریانه له‌خۆ بگرێت ( ژماره‌ی پاسپۆرت، میژووی چونه ژووره‌وه‌ی وڵاته‌که، مێژووی ڕاگه‌یاندنی ونبوونه‌که ) 3. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداری له‌ده‌ستدانی پاسپۆرته‌که له ڕۆژنامه‌یه‌کی خۆجێی. 4. زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی پاسپۆرته‌که ده‌درێت به به‌رپرسی کۆنسڵخانه له‌لایه‌ن که‌سی داواکاره‌وه، به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی له تۆماری کۆنسڵخانه. 5. پێویسته خاوه‌ن داوانامه‌که به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراقی پێشکه‌ش بکات (ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی). 6. چوار وێنه‌ی نوێی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. 7. داوانامه‌که له‌گه‌ڵ تۆماری پاسپۆرتی باڵیۆزخانه ووردبین ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م پاسپۆرته له باڵیۆزخانه ده‌رچووه یان نا. 8. فۆرمی جالیه و زانیارییه پێویسته‌کانی په‌یوه‌ست به خاوه‌ن داوانامه‌که پڕده‌کرێته‌وه. 9. داوانامه‌که به نوسراوێکی فه‌رمی کۆنسڵخانه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت ده‌نێردرێت، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێویست بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرتێکی نوێ. 10. کۆنسڵخانه نوسراوێك گشتگیرده‌کات بۆ هه‌موو باڵیۆزخانه‌کانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌باره‌ت به پاسپۆرته له‌ده‌ستدراوه‌که، به‌مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی وڵاته‌کان، بۆ رێگرتن له به‌کارهێنانی پاسپۆرته‌که به‌رێگایه‌کی نایاسایی.
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||