تێبینی: هه‌ر هاوڵاتێیک ناوی له لیستی ئه‌و پاسپۆرتانه‌دا هه‌بێت که ڕه‌زامه‌ندی مۆرکردنی (تصدیق) بۆ وه‌رگیراوه، ده‌توانێ پاسپۆرته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی (وه‌جبه‌و ریزبه‌ندی ناوه‌که‌ی له لیسته‌که‌دا) له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت بۆ کۆنسڵخانه به مه‌به‌ستی مۆرکردنی پاسپۆرته‌که‌ی. ئه‌وانه‌ش که به پۆست پاسپۆرته‌کانیان ده‌نێرن، پێویسته ژماره‌ی (وه‌جبه‌و ریزبه‌ندی ناوه‌کانیان له لیسته‌که‌دا) بنێرن، وه‌زۆر گرینگه که به پۆستی تۆمارکراو Rekommendera بینێرن. هه‌روه‌ها بۆ ناردنه‌وه‌ش ده‌بێ زه‌رفێکی ناردنه‌وه که پوولی پۆستی تۆمارکراوی له‌سه‌ر بێت، به ئه‌درێسی ته‌واو له گه‌ڵ پاسپۆرته‌کانیان بنێرن، وه‌ده‌توانن له جیاتی پوولی پۆست کۆپۆنگی پۆست که ڕه‌نگی شینه بنێرن. وه‌به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕینمایانه ئێمه به‌رپرسیار نین له نه‌گه‌یشتنی پۆسته‌کانیان. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||