|
سوپاس و پێزانين
باڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق له ستۆکهۆلم سوپاس و پێزانينی خۆی
ئاڕاسته‌ی پارت و هێزه سياسييه کاراکانی عێراق له سوێد: حزبی
ده‌عوه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئيسلامی، مونته‌دای شيعه‌کان، يه‌کێتیی
نيشتمانی کوردستان، پارتی ديموکراتی کوردستان، حزبی شيوعی عێراقی،
بزووتنه‌وه‌ی ئاشوورييه‌کان، پارتی يه‌کێتيی ديموکراسيی کلدانييه‌کان و
برايانی ئه‌نجوومه‌نی گشتيی کورده فه‌يلييه‌کان، بۆ ئه‌و يارمه‌تييه
ده‌کات، که پێشکه‌شی کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌يان کرد و له رۆژانی
هه‌ينی و يه‌کشه‌ممه‌دا ـ 2و4/9/2005 ـ پێکه‌وه، 1190 گوزه‌رنامه‌يان
ئه‌نجام دا.
باڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق ئه‌م هه‌له به ده‌رفه‌ت ده‌گرێت و
پێزانينی بێخه‌وشی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌و عێراقييه سوێدنشينانه ده‌کات
که رۆژانی پشووی خۆيان بۆی ته‌رخان کردوو و له ئه‌نجامدانی ئه‌م
ژماره مه‌زنه‌ی گوزه‌رنامه‌دا هاوکارييان کرد.
ئه‌م پشتگيريی و هاوکارييه‌ی عێراقييه سوێدنشينه‌کان له‌گه‌ڵ
باڵوێزخانه‌دا به‌ڵگه‌يه‌کی بڕنده‌ی تێکئاڵقان و هاوکاری و تێکگونجانی
به‌رده‌وامی باڵوێزخانه و عێراقييه سوێدنشينه‌کانه.
|