|
|
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
چۆنيه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی ڤيزه بۆ سه‌ردانی عێراق
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتييانی سوێد و نه‌روێژی بنه‌چه عێراقی، ڤیزه وه‌ده‌ست بهێنن، پێويسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو بکه‌ن:
ا- ده‌توانن ڕۆژانه داوانامه‌کانتان به‌ده‌ست به کۆنسڵخانه بده‌ن له نێوان کاتژمێری 08.30 تاکو 10.00ی به‌یانی. ب- وه‌ده‌ستهێنانی ڤیزه ئه‌و خاڵانی پێویسته: 1- پڕکردنه‌وه‌ی داوانامه‌ی تايبه‌ت, به ناوونيشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و رێکه‌وتی چوونه عێراق و ده‌روازه‌ی سه‌رسنووری چوونه ژووره‌وه‌وه.
2- ناردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ک (کۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی)، ئيدی به‌ڵگه‌نامه‌ی باوک يان برا/خوشک بووبێت، که ناسنامه‌ی عێراقیی داخوازکار ده‌سه‌لمێنێت, له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌یی شه‌خسی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. 3- ئه‌م کاره دوو هـه‌فـتــه ده‌خایـه‌نـێـت. 4- هه‌ر که‌سـێک به پۆست دوانامه‌که‌ی ده‌نـێـریـت، پـێـویـسـتـه زه‌رفـێـکی مسـۆگه‌ریـش ره‌وانـه بکـات، بۆ ئـه‌وه‌ی گـوزه‌رنـامـه‌کـه‌ی بۆ بـنـێــردرێـتــه‌وه. 5- هه‌ر که‌سـێک نـاوی ئـێـسـتای لـه‌گـه‌ڵ نـاوی کـۆنی خـۆیـی سـه‌ر بـه‌ڵـگــه‌نـامـه‌کـانــی نـه‌یــه‌تــه‌وه یـه‌ک – بـه هـۆی گـۆڕیـنـی نـاوه‌وه - پـێـوه‌نـدیـی بـه وه‌زاره‌تـی ده‌ره‌وه‌ی عـێــراق ده‌بـه‌سـتـرێـت بۆ ئـه‌وه‌ی لـه‌وێــوه پـه‌سـه‌نـد بکـرێـت و بـڕیـاری راپه‌ڕاندنی بـدرێـت. 6- تکایه جۆری داوانامه‌که‌ت له سه‌ر زه‌رفه‌که‌دا بنووسه. 7- ڤیزه به‌بێ به‌رامبه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیین. 8- بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراقییان نییه، ده‌توانن Personbevis بێنن به‌مه‌رجێ ناوی سێانی دایك و باوکی تێیدا نوسرابێت. 9- سه‌باره‌ت به ژن و مێرد، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراقیان نه‌بوو ئه‌وه ده‌توانن به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری پێشکه‌ش بکه‌ن. 10- بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که له ژێر ته‌مه‌نی 15 ساڵی دان ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی کوترانیان دژ به نه‌خۆشی ئیفلیج پێشکه‌ش بکه‌ن له‌گه‌ڵ داوانامه‌ی ڤیزه‌کانیان.
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
Copyright (c) 2005. Iraq Ministry of Foreign Affairs. All rights reserved. |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||